نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سۆران عومەر بۆ دەیەوێت ناوبانگی سلێمانی و گەنجەکانی ناشرین بکات

سۆران عومەر بۆ دەیەوێت ناوبانگی سلێمانی و گەنجەکانی ناشرین بکات

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، رەخنەی توند لە سۆران عومەری پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری دەگرێت و بە ”ناشرینكردنی ناو و ناوبانگی شاری سلێمانی“ و ”ئاشناكردنی گەنجان بە شوێنی خراپ“ تۆمەتباری دەکات.

باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕاگەیاند، دیاردەی ھاورەگەزخوازی کارێکی خراپە و لە زۆربەی وڵاتانی دونیاشدا ھەیە، بەڵام بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن سۆران عومەرە، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری، کارێکی باش نییە “ئەگەر ئەو پەرلەمانتارە دژی ئەو کارەیە، دەبوایە خۆی لایەنی پەیوەندیداری لەو دیارە ناشرینە ئاگادار بکردایەتەوە.

دەڵێ:”نەوەکوو بە مۆبایلەکەی خۆی گرتەی ڤیدیۆیی تۆمار بکات و فڕێی بداتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لایەنی خراپەی زۆرە! ئەگەر گەنجێکی ھەرزەکار ئەو گرتە ڤیدیۆییە ببینێت، چۆن بیری لێ دەکاتەوە؟ بەداخەوە ھەندێک کەس بۆ لایک و کۆمێنت زۆر شتی زیانبەخش دەکەن.”

گوتیشی: “ئەوەی ئێستا سۆران عومەر و چەند پەرلەمانتارێکی دیکە گەرمی دەکەنەوە، ئێمە چەندین جار لە لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بەدواداچوونی جددیمان بۆ کردووە و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار گفتوگۆمان کردووە بۆ چارەسەرکردن و بنەبڕکردنی ئەو دیاردە ناشرینە کردووە.”

گوتیشی: “خودی خۆم لە سلێمانیم، تاوەکوو ئێستا نازانم ئەو شوێنە کوێیە، بەڵام ئەوەی ئەو فڕێی دەداتە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، جگە لەوەی ناوبانگی شاری سلێمانی ناشرین دەکات، بە ھەزارەھا گەنج دەیبینێت، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدۆییە کارێکی ھەڵەیە و دەچێتە چوارچێوەی بانگەشەکردن بۆ دیاردەی ھاوڕەگەزخوازییەوە.”

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *