نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نهێنی دەست لە سەرسینگ و سەر بەرەو خواركردنی شێخ نەهرۆ ئاشكرا بوو

نهێنی دەست لە سەرسینگ و سەر بەرەو خواركردنی شێخ نەهرۆ ئاشكرا بوو

شـێـخ نەهــــرۆ بۆچــی وا دەکـــا؟
(جەنابی کاک شێخ نەهرۆ) سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە جیهان، وەک لەوێنەکاندا دەردەکەوێت، لە زۆربەی دانیشتن و کۆڕ و کۆبوونەوە و جلیسەکاندا دەست دەخاتە سەر سنگی و هەندێجاریش لەگەڵیدا سەردادەنەوێنێت.
ئەوەندەی من ئاگاداربم و لە مەجلیسەکانیدا ئامادە بوومە، (جەنابی شێخ نەهــرۆ) بە دوو هۆکار دەست دەخاتە سەر سنگی و ڕێز دەنوێنێ، ئەونیش:
1- کاتێک ناوی (پێغەمبەر- درودی خوای لەسەر بێت) دەهێنرێت، ئەوا (جەنابی شێخ)، وەکو پیشەی هەمیشەیی و نواندنی ڕێز بۆ (پێغەمبەری نازدار)، دەست دەخاتە سەر سنگی و زۆربەی جاریش کەمێکیش سەر نەوی دەکات. ئەم جۆرە ڕێز نواندنە پێشتر لە هیچ کەس و پیاوێکی تری ئاینییم نەمبینیووە.
2- کاتێک (جەنابی شێخ نەهـرۆ) پێشوازی لە میوانان دەکات، دەست لەسەر سینە دادەنێت و بەڕێزەوە پێشوازییان لێدەکات، ئەمەش یەکێکە لە ئاکارەکانی داب و نەریتی کوردەواریی دروست و ڕەسەن کە لە دیوەخانی کوردەوارییدا پیاوە بەڕێز و کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی پێشوازیکردنیان لە میوان، وەکو نواندنی ڕێز و خۆشەویستی دەست لەسەر سینە دادەنێن و پێشوازیی لە میوانان دەکەن…. پێشەوا شێخ ڕەوف.

بەپەلە

بەریتانیا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات

باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *