نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هاووڵاتیانی كوردستان 350 ملیار دینار پارەی ئاو قەرزدارن

هاووڵاتیانی كوردستان 350 ملیار دینار پارەی ئاو قەرزدارن

بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “رۆژانە دوو ملیۆن و 620 هەزار مەتری سێجا ئاوی پاک بەرهەمدەهێنن و لە رێژەیە زیاتر لە 35٪ی بەفیڕۆ دەچێت” و دەشڵێت: “هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان 350 ملیار دینار پارەی ئاو قەرزدارن.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان ،رایگەیاند: “سبەی دوا وادەی لێخۆشبوونی 15٪ی قەرزی ئاوی هاووڵاتییانە کە بۆ جاری چوارەم بوو حکومەت وادەکەی نوێ دەکردەوە، بەڵام ئێمە هێشتا بەشێکی دیکەمان دەمێنێت کە ئەویش بەقیستکردنی قەرزی ئاوە بۆ هاووڵاتییان و دەتوانن بە چوار تا شەش قیست و ئەگەر بڕی پارەکەش زۆر بوو، بە هەشت قیست قەرزەکەیان بدەنەوە”.

ئاری ئەحمەد گوتی: “ئەو هاووڵاتییانەی تازە پێوەری ئاو دەبەستن، کرێی ئاوی ئەو مانگانەی لەسەریان کۆبووەتەوە لە سەنتەری شارەکاندا لە مانگانە 80 هەزار دینارەوە دەکرێت بە 20 هەزار دینار و ئەوانەش لە دەرەوەی شارە گەورەکانن، کرێی مانگانەکەیان بۆ دەکرێت بە 10 هەزار دینار”.

بە گوتەی ئاری ئەحمەد: “هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 350 ملیار دینار پارەی ئاو قەرزدارن کە قەرزی کەڵەکەبووی ساڵانی رابردوو و تەنانەت تا ساڵی 2008یشی تێدایە”.

بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: “ساڵی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەرێمی کوردستان 42 ملیار و 200 ملیۆن دیناری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کۆکردبووەوە و ئەمساڵیش لە ماوەی هەشت مانگدا داهاتی ئاوی هەرێمی کوردستان نزیکە 37 ملیار دینار بووە و ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات، تا کۆتایی ساڵ، لەچاو پار داهاتی ئاو لە نێوان 28٪ بۆ 30٪ زیاد دەکات و پێشبینی دەکەین داهاتمان 50 بۆ 55 ملیار دینار بێت”.

ئاری ئەحمەد لەبارەی ئەو پارەیەی بۆ کرێی ئاو لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت گوتی: “پارەکە هیچی ناچێت بۆ کۆمپانیاکانی بەستنی پێوەری ئاو، لەبەر ئەوەی ئەو پێوەرانە لە بازاڕی ئازادەوە دەهێنرێت و هاووڵاتییان بە دڵخوازی خۆیان دەیبەستن، تەنیا کۆدی سەر پێوەرەکە دەخرێتە ناو سیستمەوە و بە ژمارەی هاوبەشەکەیەوە دەبەسترێتەوە”.

ئاری ئەحمەد روونیدەکاتەوە: “ئەو کۆمپانیایانە بۆ هەر پسوولەیەک دوای ئەوەی پارەکەی وەرگیرا، لە هەولێر سێ هەزار و 800 دینار، لە دهۆک سێ هەزار و 600 دینار و لە سلێمانی سێ هەزار و 250 دینار و لە هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دوو هەزار و 850 دینار وەردەگرن”.

سەبارەت بە رێژەی ئەو ئاوەی لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدێت، ئاری ئەحمەد رایگەیاند: “91 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک لە هەرێمی کوردستان هەن، لەگەڵ پێنج هەزار و 780 بیری ئاو کە تێکڕا توانای بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن و 620 هەزار مەتری سێجا ئاویان هەیە لە رۆژێکدا و بەو پێیە هەر هاووڵاتییەک لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 360 لیتر ئاوی بەردەکەوێت”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: حکوومەت هەمیشە یارمەتیدەری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندنکارانی کوردستان دەبێت

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *