نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران رەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاووڵاتییان تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران رەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاووڵاتییان تاوتوێ دەکات

.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 20ی ئەیلوولی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات.

کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێک دێت:

بڕگەی یەکەم تایبەتە بە خستنەڕووی بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بابەتی ڕێکخسـتنی دەستی کـار لە دەرفەتەکـانی کـار لە کەرتی تایبەت، و ڕەخسـاندنی هەلی کـار بـۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشـکردنی دادپەروەرانەی دەرفەتەکانی کـار و ئەولەویەتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان و پابەندکردنی خاوەن کار و وەبەرهێنەرانی پرۆژەکان بە تەرخانکردنی ڕێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کـرێکارانی خۆماڵی.

بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خسـتنەڕووی ڕەشنووسی پەیـڕەوی تـایبەت بە (پێکهـاتە و ئەرکەکـانی لیژنەکـانی لێکـۆلینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) لە بەر رۆشنایی برگەی (یەکەم) لە ماددەی (9) لە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2020،  یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *