نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگار بوو

ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگار بوو

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، بەهۆی هەوڵی کوشتنەکەوە، چەند پاسەوانێکی پوتن دەستگیر کراون و چەند پاسەوانێکیش بێ سەرو شوێنن.

چەند میدییایەکی بەریتانی ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ ڤلادمیر پوتن لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شوێنی حەوانەوەی، ئەمبولانسێک ڕێگە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڤلادمیر پوتن دەگرێت و ئۆتۆمبیلێک بۆمبێک هەڵدەدات بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی ڤلادمیر پوتنی تیدایە و بە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا دەتەقێتەوە.

بە گوێرەی کەناڵی “جەنەڕال ئێس ڤی ئاڕ” کە کەناڵیکی تەلەگرامە و زانیاری لە بارەی پوتن و کۆشکی کرملنەوە بڵاو دەکاتەوە، بەدەر لەو زانیارییانە، هەموو زانیارییەک دەربارەی هەوڵی کوشتنەکە شاراونەتەوە.

ڤلادمیر پوتن تا ئێستا لە چەندین هەوڵی کوشتن ڕزگاری بووە.

بەپەلە

ترەمپ داواکارییەکی نەتانیاهۆی بۆ هاندانی ئێرانییەکان بۆ ڕاپەڕین ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرای دەکەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازێکی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *