به‌ره‌ی توركمانی عێراق داوای كرد كه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌زیرێكی توركمان له حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی-دا، دیاری بكرێت.
له‌وباره‌وه سه‌ركرده له به‌ره‌ی توركمانی، نیاز میعمارئۆغڵو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی گوتووه: رازی نابین به‌بێ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هیچ كه‌سێك به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تیكردن له پێكهاته‌ی توركمان له حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كاندید بكرێت.
نیاز میعمارئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه سه‌ركۆمار، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ئافره‌تێكی كاندیدكردووه كه هیچ زمانی توركمانی نازانێت كه له باوكێكی توركمان له به‌غدا له‌دایك بووه، ده‌یان بژارده‌یشی بۆ ئه‌ندامانی توركمان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌جێهێشتووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه ئافره‌تێك به ناوی غاده محه‌مه‌د حه‌مید وه‌ك نوێنه‌ری پێكهاته‌ی توركمان بۆ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌ت له حكوومه‌ته‌ی نوێ كاندیدكراوه.