نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / یەکێتیی ئەوروپا هۆشداری لە بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق دەدات

یەکێتیی ئەوروپا هۆشداری لە بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق دەدات

ژیل دو کرچۆڤ، بەرپرسی بەشی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە ئامانجی سەرەکیی حکومەتی وڵاتان رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و رێگەگرتن لە کاریگەرییە ئابوورییەکانی بێت، بەڵام دەبێت حکومەتەکان بابەتە ئەمنییەکانیش لەبەرچاوبگرن، لەوانەش ئەگەری توڕەیی خەڵک بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ و خراپبوونی بواری ئابووری، کە دەکرێت ئەوانیش ببنە هۆی رادیکاڵبوون و تەنانەت چەکداربوونی خەڵک.

بەرپرسی بەشی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا گوتیشی، لە رۆژانی داهاتوودا راپۆرتێک دەداتە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا و تێیدا باس لە نیگەرانییەکانی دەکات، لەوانەش ئەو راپۆرتانەی باس لەوە دەکەن کە گرووپە راستڕەوەکان بە ئۆنلاین نامە بۆ یەکتری دەنێرن و داوا لە یەکتری دەکەن بچنە دەرەوە و هێرش بکەنە سەر “دوژمنان”.

ژیل دو کرچۆڤ دەشڵێ، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەکاتێكدایە، رێکخراوی داعش و گرووپەکانی دیکەش هەوڵدەدەن پێگەی خۆیان لە سووریا، عێراق و بیابانەکانی ئەفریقا بەهێزبکەنەوە، چونکە حکومەتەکان لەو ناوچانە تەواوی هەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتیش کاریگەریی گەورەی لەسەریان دروستکردووە.

یەکێک لەو وڵاتانەی مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعشی تێدایە، عێراقە؛ لە چەند مانگی رابردوودا داعش جموجووڵەکانی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکە زیادکردووە و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک ناوەندی توێژینەوە و شرۆڤەکاریش هۆشدارییان لە بەهێزبوونەوەی داعش داوە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *