نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / مستەفا كازمی پێكھاتەی كابینەكەی ئاشكرا دەكات

مستەفا كازمی پێكھاتەی كابینەكەی ئاشكرا دەكات

محەمەد غەببان، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح ئاشکرای کرد، مستەفا کازمی کابینەی پێشنیازکراوی بەناتەواوی خستووەتە بەردەم لیستە سیاسییەکانی شیعە و ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە ناوی کاندیدانی وەزارەتەکان.

کاندیدی وەزارەتەکانیش بریتین لە: خالد بەتاڵ بۆ وەزارەتی پلاندانان، حارس حەسەن بۆ وەزارەتی دەرەوە، ئیبراهیم بەحرلعلوم بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، فوئاد حوسێن بۆ وەزارەتی دارایی، خالید شوانی بۆ وەزارەتی داد، رێزان محەمەد بۆ وەزارەتی شارەوانی، محەمەد شیاع بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ، ‌هیشام ساڵح داود بۆ وەزارەتی نەوت، جاسم محەمەد ئەسەدی بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، عەدنان زورفی بۆ وەزارەتی کارەبا، کازم سەهلانی بۆ وەزارەتی کار، هاشم شەدیدی بۆ وەزارەتی رۆشنبیری، مزاحم تەمیمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ، عەلا مەحمود بۆ وەزارەتی گواستنەوە، ماهر حەماد بۆ وەزارەتی بازرگانی و هەریەک لە مزاح خەیات و فەلاح مەحمود بۆ وەزارەتی پەرەوەردە.

ئەگەری گۆڕانکاریش لە ناوی کاندیدان هەیە.

لە لایەكی دیكە و پەیوەست بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح دووپاتیکردەوە “سەرەڕای بوونی ناکۆکی سیاسییەکان، بەڵام زۆرینەی کوتلە سیاسییەکانی شیعە پشتیوانی لە مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکەن و لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ بۆ کابینەکەی کازمی دەدەن”.

ئاماژەی بە ناکۆکی قووڵی سوننەکان کرد، بە تایبەت لە نێوان هەردوو بەرەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکان و خەمیس خەنجەر سەرۆکی میحوەری وەتەنی

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *