به‌په‌له: عێراق سێ گروپی چه‌كداری میلشیایی شیعه ڕاگه‌یه‌ندرا
سێ گرووپی تری میلیشیای چه‌كدار له عێراق له ڕێی به‌یاننامه‌ی فه‌رمی و تۆماری ڤیدیۆیی ڕاگه‌یه‌نران، له سه‌رجه‌م به‌یاننامه و تۆماره ڤیدیۆییه‌كانیش زۆرترین و توندترین هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
فیكری عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و دژ وه‌ستانه‌وه به سیستانی و باوه‌ڕبوونیان به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئیسلامی له عێراق، ئه‌وانه وایكردووه كه به سێ میلیشیای ته‌واو سه‌ر به ئێران هه‌ژمار بكرێن.
به‌رپرسێكی باڵای عێراق، ده‌رهاوێشته‌ی ترسناكن و ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و پێویسته حكوومه‌ت به په‌له پێكبهێنرێ و سنوورێك بۆ ئه‌و میلیشیایانه دابنێ، كه پابه‌ندی هیچ بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌ك نابن و بۆ وڵاتێكی بیانی و سیاسه‌تی ئه‌وان خزمه‌ت ده‌كه‌ن
ئه‌و سێ گوورپه بریتین له ” الاصحاب الكهف، قبضة المهدي و عصبة الثائرين” ئه‌وه‌ی دواییان چالاكترینیانه و له گرته ڤیدیۆییه‌كانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ستایش ده‌كه‌ن و شكۆ و به‌رزییان پێشان ده‌ده‌ن، جیا له‌وه‌یش له ڕابردوو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه له ئاسمانه‌وه ناو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له ئاسمانه‌وه تۆمار كرد و بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره لێكدرایه‌وه بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، جیا له‌وه‌یش به ئاشكرا له گرته ڤیدیۆیییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردمانی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دیان له ئه‌نبار كرد.
له‌وباره‌وه به‌رپرسێكی كاروباری ناوخۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی، كه ئه‌و سێ ناوه‌ی كه دوو مانگه ده‌ركه‌وتوون و چالاكی ده‌كه‌ن، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی تر نییه و به‌ڵكوو لقێكن له نێو گرووپی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا و نوجه‌با و عه‌سائیبی ئه‌هلی خه‌ق و سه‌یدولشوهه‌دا و هه‌موویان پێوه‌ستن به یه‌ك سه‌رچاوه‌وه و له یه‌ك شوێنه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن.
زیاتر گوتی، ئه‌مانه له ڕووی كارگێڕی و دارایی و پێویستی سه‌ربازییه‌وه سه‌ر به گرووپه ئاشكراكانی سه‌ر به ئێرانن، به‌ڵام له ڕووكه‌شه‌وه وا خۆیان ده‌رناخه‌ن و به شاراوه‌یی ستراتیجه‌كانی ئێران ده‌هێننه دی، واته له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه خۆیان به هیچ گرووپێكی میلیشیاكان نابه‌ستنه‌وه و ده‌یانه‌وێ وه‌ك سه‌ربه‌خۆ و تازه دروستبوو خۆیان بناسێنن.