هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌رۆژووگرتنی مانگی ره‌مه‌زان ئاراسته‌ی موسوڵمانان ده‌كات .
نووسینگه‌ی هه‌رێمی رێكخراوه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌رۆژوو ده‌بن پێویسته له‌نێوان ژه‌مه‌كانی پارشێوو رۆژوو شكاندندا برێكی زۆر ئاو بخۆنه‌وه‌و ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ش بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما عاره‌قه‌كردن زیاد ده‌كات،بۆیه پێویسته برێكی زۆر شله‌مه‌نی بخورێته‌وه، چونكه له‌ماوه‌كانی رۆژدا جه‌سته‌ی مرۆڤ بڕێكی زۆر شله‌مه‌نی له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات كه ده‌بێ هاووڵاتیان خۆیان له‌و خواردنه‌وانه به‌دوور بگرن كه ماده‌ه‌ی كافایینی تێدایه وه‌ك قاوه‌و چا و خواردنه‌وه گازییه‌كان،چونكه كافایین ده‌بێته هۆی زوو میزكردن و ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی تووشبوون به ووشك بوونی جه‌سته.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له رۆژانێكی گه‌رمدا ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی ده‌گاته 15 تا 16 كاتژمێر له رۆژێكدا،بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رۆژوو ده‌بن ، ده‌بێت له‌شوێنی فێنكدابن و خۆیان له تیشكی خۆر به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه ئامۆژگاری موسوڵمانان ده‌كات كه‌له‌كاتی به‌رۆژووبووندا خۆیان له‌خواردنی چه‌ورو شیرینی به‌دوور بگرن و له‌كاتی رۆژوو شكاندیشدا سه‌وزه زۆر بخۆن.