نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / سعودیە بۆ موسڵمانانی جیهان: لە رەمەزاندا بۆ نوێژ کۆمەبنەوە

سعودیە بۆ موسڵمانانی جیهان: لە رەمەزاندا بۆ نوێژ کۆمەبنەوە

ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودییە داوا لە موسڵمانانی جیهان دەکات کە لە مانگی رەمەزاندا بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆنەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەنجوومەنەکە رایگەیاندووە، دەبێت موسڵمانان “خۆیان لە کۆبوونەوە بەدووربگرن، چونکە هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان”.

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی، سعودیە مزگەوتەکانی داخستووە، لەنێویاندا مزگەوتی حەرام لە مەککە.

لەلایەکی دیکەوە پاکستان بڕیاری هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی لەسەر مزگەوتەکان هەڵگرتووە، کە پێشتر نوێژکردنی لەنێو مزگەوتەکان قەدەخە کردبوو، بەشێوەیەک رێگەی بە زیاتر لە پێنج کەس نەدەدا لە مزگەوتەکاندا بن.

هەروەها ئایەتوڵڵا خامنەئی، رێبەری باڵای ئێران فەتوای ئەوەی دەرکردووە، ئەگەر بەڕۆژووبوون مەترسی لەسەر تەندروستیی خەڵک دروستبکات، دەتوانن رۆژووی مانگی رەمەزان نەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکی دیکە مانگی رەمەزانە و بەپێی ئایینی ئیسلامیش رۆژووگرتن لەسەر موسڵمانان پێویستە، تەنیا لەو کاتانەدا نەبێت کە ئایینەکە رێگەی داوە بە مەرج رۆژوو نەگیرێت.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *