بڕیاردەری ئاینی سعودیە، لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لەمانگی رەمەزاندا بڕیاریدا و داوا لە خەڵكی دەكات لە ماڵەكانیان بمێننەوە و هەر لەوێشدا نوێژی تەراویح ئەنجام بدەن.
شێخ عەبدولعەزیز ئالشێخ، بڕیاردەری ئاینی سعودیە، رایدەگەیەنێت، پێویستە لە مانگی رەمەزاندا هاوڵاتیان پابەندبن بە رێنمایی و رێكارە پێویستەكانی خۆپارێزیەوە، نوێژی تەراویح لەماڵەكانیان بكەن ئەو هۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوەكە ئەو نوێژە فەرز نیەو سوننەتە، رونیشی دەكاتەوە “ئەگەر دۆخەكە بەشێوەی ئێستا بەردەوام بێت، نوێژی جەژنیش لە ماڵەوە دەكرێت”. هەرچەندە ماوەی هەفتەیەك ماوە بۆ دەستپێكردنی مانگی رەمەزان، بەڵام زۆرینەی مزگەوتەكان لە ئاستی جیهاندا بەهۆی مەرتسی بڵآوبونەوەی کۆرۆنا داخراون ، مسوڵمانان ناتوانن بۆ بەجێهێنانی ئاكارە دینیەكان سەردانی بكەن.