نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حزبی شوعی بۆ یەكێتی تاكو دووای جەژن كێشەی پارەی سلێمانی چارەسەر بكە

حزبی شوعی بۆ یەكێتی تاكو دووای جەژن كێشەی پارەی سلێمانی چارەسەر بكە

كاسترۆ مه‌عروف سه‌ركرده‌ لە حزبی شیوعی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای گەیاند كە چاوەڕوانن تا دوای جه‌ژن كێشەی داهاتی سلێمانی و بانقه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كاسترۆ مه‌عروف دەڵێ:” نابێت له ‌ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زارەتی داراییش چیتر كێشەی پاره‌ی بانقه‌كانی سلێمانی قبووڵ بكرێت، بۆ ده‌بێت ئه‌م گرفته‌ به‌م شێوه‌ بمێنێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌خلاقی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یە كە په‌یوه‌ندیدارن به‌م بابه‌ته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ دوای جه‌ژن ئومێد هه‌یه‌‌ وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بدرێته‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی داهات كه‌ به‌نووسراو ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *