سەرەتا / جیهان / سعودییە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

سعودییە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ ژمارەی ئەو کەسانەی رێگەیان پێدەدرێت فەریزەی حەج جێبەجێ ئەنجام بدەن، بەرزکراوەتەوە بۆ ملیۆنێک کەس بەو کەسانەشی دانیشتوی سعودیەن و دەبێت ئەو کەسانەش تەمەنیان لە خوار ٦٥ ساڵان بێت و پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجدام دابێت کە ٧٢ سەعات بەسەر پشکنینکەدا تێپەڕ نەبووبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٩ رێگە بە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس دراوە بۆ حەجکردن، لەساڵی ٢٠٢٠یش بەھۆی کۆرۆناوە تەنھا رێگە بە ھەزار کەس درا کە دانیشتوی سعودیە بوون، لە ساڵی ٢٠٢١یش رێگە بە ٦٠ ھەزار کەس درا بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسین، لە ئێستاشدا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەی حاجیان بەرزکراوەتەوە بۆ یەک ملیۆن کەس.

بەپەلە

ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگار بوو

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، بەهۆی هەوڵی کوشتنەکەوە، چەند پاسەوانێکی پوتن دەستگیر کراون و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .