كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، دەڵێ:” یه‌كێتی ئه‌وه‌ی ئێسته لێی ده‌ترسێت، سزادانی ده‌نگده‌ره‌كانی و خه‌ڵكه، كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانیه‌تی، یه‌كێتی ده‌زانێ ناتوانێت متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی تر هه‌ن كه وایانكردووه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نه‌بێ، بوونی كێشه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه و لاهوور جه‌نگی كه به‌شێكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵیدان، هه‌روه‌ها گرفتی سه‌رۆك كۆمار كه ده‌یه‌وێ بیبه‌ستێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
وتیشی، یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له‌سه‌ر ویست و داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بێ نه‌ك یه‌كێتی و هیچ لایه‌نێكی تر. یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تووشی سزایه‌كی قورس ده‌بێته‌وه، حزبێك خزمه‌ت و جێده‌ستی دیار نه‌بووبێت تا بیكاته به‌رنامه و بانگه‌شه‌ی خۆی، گرفتی سلێمانیشی هاتووه‌ته سه‌ر، بۆیه یه‌كێتی كۆتایی خۆی ده‌بینێ له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.