
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوكێدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان دوای به‌دواداچوون له‌سه‌ر تاوانێكی كوشتن له شه‌وی رابردوو، ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد، كه له گه‌ڕه‌كی شێخ ئه‌حمه‌د له شاری هه‌ولێر هاوڵاتییه‌كی كوشتبوو.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی 8ی نیسانی 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد تۆمه‌تبار ناوی (م. ھ. ی)ه و تەمەنی (31) ساڵه، دوای به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، خۆی رادەست كردووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه کاتژمێر (1:40)ی شەوی رابردوو هاوڵاتییەك لە گەڕەکی شێخ ئه‌حمه‌د له شاری هه‌ولێر تەقەی لێ‌کرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، كوژراوه‌كه ناوی (ئه‌میر حه‌مه‌د مسته‌فا) بووه‌و تەمەنی (33) بووه.