سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، دووپاتی ده‌كاته‌وه پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردنی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێ و كۆمسیۆنیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دروست بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، كه پارتی ده‌یه‌وێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئاماده‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، وه‌كوو په‌یكه‌ربه‌ندیی پێشووی دروست بكرێته‌وه، یان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018ـی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێ.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه حزبه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، ده‌ڵێن نابێ په‌یكه‌ربه‌ندیی كۆمسیۆن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێ.
زانا مه‌لا خالید، دووپاتی كرده‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یڕه‌وی پێشێل كردووه و هۆشداریی پێده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دانیشتنی په‌رله‌مان رانه‌گه‌یه‌نێ و هێزێك بیه‌وێ دانیشتن په‌ك بخا، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌كار ده‌هێنین”.