جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا “ڤلادمیر پوتن” سەرۆکی ڕووسیا بە تاوانباری جەنگ وەسف دەکات و داوای دادگاییکردنی دەکات.
“بایدن” لە کاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەیەوێت سزای زیاتر بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت.
“پوتن”یشی بە تاوانباری جەنگ وەسفکرد و وتی، داوای دادگاییەکی تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ دەکات، بە تایبەتی کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی توڕەن لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییەی لە شاری “بوچا”ی “ئۆکراین” ڕوویداوە.
“بایدن” ڕاشتگەیاند، کە ھیچ بەڵگەیەکی ڕوون نییە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە چەند ناوچەیەکی ئۆکراین.