سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، سلێمانی هه‌میشه قوربانی داوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتنی هه‌رێمی كوردستان به ئامانج و ئاواته‌كانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێسته بێنازه و خه‌ڵكه‌كه‌شی بێزارن و شاره‌كه له لێواری داڕووخاندایه.
زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند، خه‌سڵه‌تی شاری سلێمانی وابووه وه‌ك دانیشتووان و وه‌ك شاریش، به‌رده‌وام حه‌زی به ژیانی خۆش و پێشكه‌وتن و گه‌شانه‌وه و خزمه‌تگوزاری زۆر و ژیانی ئاسووده‌یی هه‌بووه، سلێمانی هه‌میشه قوربانی داوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به ئامانج گه‌یشتنی ئه‌م نه‌ته‌وه و وڵاته، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دۆخی سلێمانی له هه‌موو سێكته‌ر و بواره‌كان له داڕووخان و مه‌ترسیدایه.
ئه‌و گوتی، جگه له كێشه‌ی مووچه‌خۆران و خانه‌نشینان، كه‌رتی ته‌ندروستیی شاره‌كه خه‌ریكه به‌ره‌و ئیفلیجی و داخستن و شكست ده‌چێت، پڕۆژه‌كان وه‌ستاون، مانگی چواره هێشتا به‌شێك له مووچه‌خۆرانی سنووره‌كه، مووچه‌ی مانگی شوباتیان وه‌رنه‌گرتووه و پاره له بانكه‌كان نییه و داهات ناگه‌ڕێته‌وه.
وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له سلێمانی خستیه ڕوو، خه‌ڵكی سلێمانیش هه‌ست به سته‌می گه‌وره ده‌كه‌ن و سلێمانی بێتاقه‌ت و بێنازه.