بەشێك لە خانمان بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بە بەردەوامی رۆژووبگرن حەبی رێگریکردن لە دووگیانی بەکاردەهێنن کە سووڕی مانگانەیان دوادەخات، بەبێ ئەوەی درك بەوە بکەن کە بەم جۆرە تەندروستییان دەخەنە مەترسییەوە.
ماڵپەڕی “الوطن” لە بابەتێکدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی حەبی دووگیانی کردووە بۆ وەستاندنی سووڕی مانگانە، کە دیارترینیان ئەمانەن:
١. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان لە داهاتوودا زیاتر دەکات.
٢. دەبێتە هۆی سەرئێشە و لاسەرئێشەی بەردەوام.
٣. تووشبوونی کۆئەندامی زاوزێ بە خوێنبەربوون.
٤. تێكچوونی کاری گورچیلە.
٥. تووشبوون بە خەمۆکی و لەدەستدانی توانای سێکسی.
٦. تێكچوونی کاری جگەر.
٧. قەتیسبوونی شلەکان و ئاوسان.