نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەندامێكی دەستەی حەوت كەسی بزووتنەوەی گۆڕان: لە سلێمانی بارەی بانكەكان دەبردرێت

ئەندامێكی دەستەی حەوت كەسی بزووتنەوەی گۆڕان: لە سلێمانی بارەی بانكەكان دەبردرێت

نزار مەحموود، ئەندامی دەستەی حەوت كەسیی بزووتنەوەی گۆڕان،ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت دۆخێكی خراپە، وەزیری دارایی ماوەی مانگ و نیوێكە دانیشتووە، هۆكارەكەیشی بۆ بانكی هەرێم لە سلێمانی دەگەڕێتەوە كە بەڕێوەبەرەكەی لەبەر هەندێك هۆكار لابرا، نەبوونی پارە لە بانك و هەموو داهاتەكان بەشێوەیەكی باش بۆ بانكەكە نەدەگەڕایەوە، لەبەر ئەوە لابرا، بەڵام دواتر خرایەوە شوێنی خۆی بێ ئەوەی وەزیری دارایی ئاگەدار بێت.

نزار مەحمود دەڵێ:” بە هیچ شێوازێك ئەو دۆخەمان بەدڵ نییە كە بەسەر خەڵكی سلێمانیدا دێت، بۆ هیچ شوێنێكی تریش قبووڵمان نییە.

دەڵێت:”خۆم یەكێكم لەوانەی كە تا ئێستە مووچەم وەرنەگرتووە، هی مانگی دوو، ئەوە راستییەكە لە بانكەكان پارە نییە، ئەمە ستەمێكی گەورەیە لە خەڵك دەكرێت، چونكە ئەو داهاتە داهاتی هاووڵاتییانە و بۆچی دەبێت حزب بیبات؟، ئەوەیش ئاشكرایە پارە لە بانكەكانی سلێمانی نەماوە و ئینكاری لێ ناكرێت.

هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی دۆخی سلێمانی بوو، ئەو بەڕێوەبەری بانكی هەرێمی لە سلێمانی لابرد، چونكە لە بانكەكان پارە و نەختینە نییە، باسی ئەوەیشی كردووە و لەسەر ئەوە نیگەران بووە، بەڵام بەداخەوە ئەو كە وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمە بە یەك چاو سەیری حكوومەتی كردووە لە خانەقینەوە تا زاخۆ، بۆیە بڕیاری لابردنی بەڕێوەبەری بانكی هەرێمی لە سلێمانی دا، دواتر بەڕێوەبەری بانكەكە دانرایەوە.

بەپەلە

. سەرکردەیەکى گۆڕان بافڵ تاڵەبانى بووەتە مەقاشى دەستى میلیشیاکان

. بۆ گۆڕان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى کۆنابێتەوە لە کۆمێنت زیاتر بخوێنەرەوە كەریم فەخری قاسم، ئەندامی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *