وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی كه نزیكه‌ی دو مانگ له‌مه‌وبه‌ر خۆی كێشا به‌ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان ره‌خنه‌یان له‌هاتوچۆ گرت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ناگرنه‌به‌ر، ئه‌مڕۆ به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆتایی به‌ژیانی هات.
فازڵ حاجی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “نزیكه‌ی دو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی شه‌و له‌به‌رده‌م گوندی ئیتاڵی ئۆتۆمبێلێكی میری له‌جۆری لاندكرۆزی ڕه‌ش خۆی كێشا به‌چه‌ند ئۆتۆمبێلێك و ڤیدیۆكه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی داهێنا”.