نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / مەترسییەکانی بەکارهێنانی حەب بۆ وەستاندنی سووڕی مانگانە لە رەمەزاندا

مەترسییەکانی بەکارهێنانی حەب بۆ وەستاندنی سووڕی مانگانە لە رەمەزاندا

بەشێك لە خانمان بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بە بەردەوامی رۆژووبگرن حەبی رێگریکردن لە دووگیانی بەکاردەهێنن کە سووڕی مانگانەیان دوادەخات، بەبێ ئەوەی درك بەوە بکەن کە بەم جۆرە تەندروستییان دەخەنە مەترسییەوە.

ماڵپەڕی “الوطن” لە بابەتێکدا ئاماژەی بە مەترسییەکانی بەکارهێنانی حەبی دووگیانی کردووە بۆ وەستاندنی سووڕی مانگانە، کە دیارترینیان ئەمانەن:

١. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان لە داهاتوودا زیاتر دەکات.

٢. دەبێتە هۆی سەرئێشە و لاسەرئێشەی بەردەوام.

٣. تووشبوونی کۆئەندامی زاوزێ بە خوێنبەربوون.

٤. تێكچوونی کاری گورچیلە.

٥. تووشبوون بە خەمۆکی و لەدەستدانی توانای سێکسی.

٦. تێكچوونی کاری جگەر.

٧. قەتیسبوونی شلەکان و ئاوسان.

بەپەلە

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکەن

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت، دەگاتە دیمەشق، دواتر هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا باربۆک، ده‌گاته‌ پایته‌ختى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *