نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن وازھێنانی لە نازناوی “شازادە” راگەیاند

شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن وازھێنانی لە نازناوی “شازادە” راگەیاند

حەمزە بن حوسێن، شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن کە ساڵی رابردوو ناوی لە ھەوڵی ئەنجامدان و بەشداریکردن لە کودەتایەک تێوەگلابوو، وازھێنانی لە نازناوی “شازادە” راگەیاند.
شازادەی جێنشینی پێشووی ئوردن حەمزە بن حوسێن، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، “دوای ئەو شتانەی لەم ساڵانەی دواییدا تێبینیم کردن و بینیمن، گەیشتمە ئەوەی کە دیدگای من و ئەو نەگۆڕانەی باوکم لە ناخمدا چاندوویەتی و بەدرێژایی تەمەنم ھەوڵمدا پابەندبم پێوەیانەوە، لەگەڵ پەیڕەو و ئاڕاستە و شێوازی نوێی دامەزراوەکانماندا ناگونجێت. لە روانگەی ئەمانەت بۆ خودا و ویژدانەوە جگە لە وازھێنان لە نازناوی شازادە زیاتر ھیچ نابینیم”.
لە تویتەکەیدا ئەوەش هاتوووە، کە خزمەتکردنی وڵاتەکەی و گەلەکەی لە رێگەی ئەم نازناوەوە بە درێژایی تەمەنی و ھەموو کات شەرەفمەندی بووە و جەختی لەوە کردەوە کە تاکو دەمێنێت لە ژیاندا ھەر وەکو ھەموو کاتێک بەڕاستی لەگەڵ ئوردن دەمێنێتەوە و لە ژیانی تایبەتیدا تاکو ھێزی ھەبێت خزمەتی گەل و ڵاتەکەی دەکات.
شازادە حەمزە، ساڵی رابردوو لە ھەوڵێکی کودەتادا تێوەگلابوو، رۆژی 6ـی ئادار لە نامەیەکدا داوای لێبوردنی لە شا عەبدوڵڵا-ی برای کردبوو.لە نامەکەیدا باسی لەوە  کردبوو کە ساڵی رابردوو ئوردن “بە قۆناغێکی خەمناکدا تێپەڕی و بە سایەی”ژیری، دانبەخۆداگرتن و لێبوردەیی شا عەبدوڵڵا-ی دووەمەوە ئەو دۆخەیان تێپەڕاندووە

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *