
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا تا رۆژی (2022/5/31) کاری پێ دەکرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دوا وادە بۆ سوودبینین لە لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا رۆژی 31ـی ئایاری 2022ـە.
لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا، لە 1ـی تشرینی دووەمەوە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە کاری پێدەکرێت و تا ئێستا چەند جارێک وادەکەی درێژ کراوەتەوە.