سەرەتا / عێراق / وەزارەتی بازرگانی: سێ میکانیزم بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک گیراونەتەبەر

وەزارەتی بازرگانی: سێ میکانیزم بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک گیراونەتەبەر

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک سێ رێوشوێن دەگیرێنەبەر ئەوانیش دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و سزادانی ئەو بازرگانانەی نرخ بەرز دەکەنەوە و بوونی بڕێکی زۆر خواردن لە کۆگاکاندا.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە کەناڵی ئیخبارییەی عێراقی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک راستەوخۆ پەیوەندی بەن جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە هەیە، چونکە دوو وڵاتی گەورەی هەناردەکاری ماد خۆراکییەکانن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەبەرامبەر گرانبوون و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان، بۆ رێگریکردن لە بەرزبووەنەوەی نرخ لەناوخۆی وڵاتدا سەبەتەی خۆراکی بۆ هاوڵاتییان ئامادەکرا و بەسەریاندا دابەشدەکرێت. هاوکات، بە گوێرەی بڕیاری ١٦٠ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گرنگیدان بە فۆڕمی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان حەوت مادەی خۆراکی ئامادەکراوە بەسەر ٤٠ ملیۆن هاوڵاتیدا دابەشبکرێت.

محەمەد حەنون ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە بازرگانەکان دۆخەکەیان قۆستووەتەوە و دەستیان بە قۆرخکاری کردووە، حکومەتیش رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ٥٠ بازرگان گرتووەتەبەر

بەپەلە

خەمیس خەنجەر: لەگەڵ موقتەدا سەدر قسەمان کرد

دێژەی نوسینەکەی لە لایەن جەنابی موقتەدا سەدرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم پێگەیشت، هەروەها ڕێز و پێزانینی تەواوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .