وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زانیارییەکان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی هه‌رێم له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له ڕای وه‌زاره‌تەکە ناكات.
وەزارەتەکە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە تێیدا ھاتووە “دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێك له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌رباره‌ت به دابه‌شكردنی موچه و ناوهێنانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پێویستمان زانی ڕوونی بكه‌ینه‌وه كه ئێمه پێشتریش له ڕێكه‌وتی 14/03/2022 له ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردۆته‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە ”به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیارییه‌ک گوزارشت له ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ناكات و ئەو ڕاپۆرته ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.”