نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری( ئەکیتۆ)

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری( ئەکیتۆ)

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشوورییه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری (ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .

جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەپەلە

سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات

یەکشەممە 20ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *