نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەكەوە بەستراوە. بۆیە پێویستە بە هەموومان دەست بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بگرین و دەوڵەمەندتری بكەین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازە دەستپێكێكی نوێ بێت بۆ خێر و خۆشی و بەركەت و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و تەبایی لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.

لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە مرۆڤایەتی كۆمان دەكاتەوە و هەمووان چارەنووس و خۆشی و ناخۆشیمان بەیەكەوە بەستراوە. بۆیە پێویستە بە هەموومان دەست بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان بگرین و دەوڵەمەندتری بكەین.

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئارامی و بەختەوەری و خۆشیدا بكەنەوە.

مەسعود بارزانی

31ـی ئاداری 

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *