نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / سوودە تەندروستییەکانی چوالە

سوودە تەندروستییەکانی چوالە

چوالە، یان (چەقێلە) خۆراکێکی بەھارییەو چەندین سوودی تەندروستی لەخۆ دەگرێت، ڕێگرە لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی دڵ و لێدانی دڵ ڕێک دەخات، ھاوکات ھۆکاریشە بۆ دابەزاندنی چەوری خوێن کۆلیسترۆڵ.

ئەگەر چی خەڵکی زیاتر لەبەر تام و چێژەکەی چوالە دەخۆن، بەڵام لە ھەمانکاتدا چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە ھەیە، لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئەوەیان سەلـماندوە، کە چوالە چەندین سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیەو خەڵک ھان دەدەن، کە بایەخ بەو خۆراکە بەھارییە بدەن.

لە بەھاردا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو چوالەی سەوز دەھێندرێتە بازاڕو یەکێکە لەو بەرھەمە بەھارییە سوودبەخشانەی کە لە کوردستان ھەیە، بە زانینی سوودە تەندروستییەکانی ئەو خۆراکە بەھارییە وادەکات خەڵک زیاتر ڕوو لە خواردنی بکەن. بە گوێرەی توێژینەوەکان چوالەی سەوز ئەم سوودانەی ھەیە.

١. پارێزگاری لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی دڵ دەکات.

٢. لێدانەکانی بە شێوەیەکی سروشتی رێک دەخات.

٣. رێژەی چەوری خوێن کۆلیسترۆڵ لە لەشدا کەم دەکاتەوە.

٤. پارێزگاری لە رێژەی شەکری خوێندەکات.

٥. رێژەی شەکرە کلوکۆزەکان زیاد دەکات.

٦. بۆ ئەوکەسانەی شەکرەیان ھەیە سوودێکی زۆری ھەیە، چونکە شەکری چوالەی سەوز سروشتییە و بۆ خوێن باشە.

٧. چوالە بۆ ئارامکردنەوەی مێشک بەسوودە.

٨. دڵەڕاوکێ و دوودڵی ناھێڵێت.

٩. بەھۆی بوونی ڕۆنە تایبەتییەکەیەوە دەبێتە ھۆی چاڵاککردنی ڕێخۆڵەو بۆری میز.

١٠. دەبێتە ھۆی پاککردنەوەی سییەکان و ڕێکخستنی کاری ھەناسەدان.

١١. جوالەی سەوز بۆ ئەو کەسانەش بەسوودە کە ئارەزووی دابەزاندنی کێشیان دەکەن ھەر بۆیە بۆ دابەزاندنی کێشیش سوودی ھەیە، ئەگەر لە ماوەی سێ مانگی بەھاردا بە بەردەوامی بیخۆیت بە رێژەی (١٥%) زیاتر کێشت دادەبەزێنێت.

١٢. بۆ ددانەکانیش بەسوودەو پارێزگاری لە مادەی فسفۆری ددانەکان دەکات و ددانەکان بەھێزو پتەو دەکات.

١٣. بەھۆی بوونی ڤیتامینی زۆر تێیدا یارمەتی دەرە بۆ چاڵاکبوونی لەش و ھەست کردن بە حەسانەوەو نەھێشتنی ھیلاکی.

١٤. بەھۆی ھەبوونی کالیسیۆم لە پێکھاتەی چوالە، دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ئێسک و پاراستنی لەش لە ئێسکە نەرمە.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *