نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / بۆ ئەوەی چیتر بەیانیان بەبێزاری لەخەو هەڵنەستیت ئەمە بكە

بۆ ئەوەی چیتر بەیانیان بەبێزاری لەخەو هەڵنەستیت ئەمە بكە

زۆربەمان لەكاتی هەستان لە خەو، بێزار یان ماندووێتیمان پێوە دیارە و بە هەستێكی ناخۆشەوە هەڵدەستین، ئەمەش هۆكاری خۆی هەیە و دەكرێ چارەسەر بكرێت، كە لێرەدا دەیخەینە ڕوو.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە لە 10 كەس، شەشیان هەمان حاڵەتیان هەیە، كە لەكاتی هەستان لە خەو بێزار و ماندوون.

بەشێكی زۆری ئەو هۆكارانەی وا دەكەن بەو شێوە بێزاركەرە لەخەو ڕابین، بریتین لە:

1- ڕەق یان بەرزی سەرینی خەو (بالیف)، كە ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاركردن و ماندووكردنی ملی ئەو كەسەی لەسەری نوستووە.

2- خواردنی ژەمە خواردنەكان پێش نووستن، ئەمەش یەكێكە لەو هۆكارە كاریگەرانەی وا دەكات بە بێزاری لەخەو ڕابین، بۆیە پزیشكان پێیان وایە، باشترە سێ سەعات پێش نوستن، خواردنی گران و ژەمەخواردن نەخورێت.

3- درەنگ نوستن، هۆكارێكی تری سەرەكی بێزاربوونی مرۆڤە لەكاتی هەستان لە خەو، چونكە لە كاتی خۆی نەنوستووە، ئیتر یان باش نەنوستووە یان زیاد لە پێویست نوستووە.بۆ چارەسەری ئەو بارە ناتەندروستە، چەند ڕێگەیەك هەیە، ئەوانەش؛ ڕاستەوخۆ دوای هەستان لە خەو، بڕۆیت دەموچاوت بە ئاوێكی كەمێك سارد بشۆیت و ماوەیەكی باش ئاو بكە بە دەموچاوتدا، تا تەواو خەوەكەت دەزڕێ.

پاشان دەرگە و پەنجەرەی ژوورەكەت بكەرەوە با هەتاو بێتە ژوورەوە، یان باشترە بچیتە هەیوان یان بەلەكۆن دابنیشیت، ئەمە دوای ئەوەی قاوە یان چایەك لێ دەنێیت و لەو شوێنەی هەتاوت لێ دیارە و هەوایەكی سافی هەیە، دەیخۆیتەوە. تا بتوانی ئاو بخۆیتەوە، پاشان كەمێك وەرزشی بەیانیان بكە

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *