نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / زیانەكانی خواردن بەپەلە

زیانەكانی خواردن بەپەلە

ئەمە روونە كە خواردن لەسەرخۆ و جوینی باشی خۆراك تەندروستییانەیە و هەنگاوێكە بۆ خۆپاراستن لە ناڕحەتی و گرفتەكانی كۆئەندامی هەرس و زیادبوونی كێشی لەش. خێرا خواردن دەبێتە ئەگەری گرفت لە جۆراوجۆركردنی خۆراك كە گرنگە بۆ تەندروستی، زیانەكانی تری خواردن بەپەلە: هەستكردن بە بۆرژان پاش خواردن، ناڕحەتی گەدە یان بەدهەرسی Dyspepsia، سك ئێشە و كۆبوونەوەی گاز لە گەدە و ریخۆڵەدا چونكە خێرا خواردن هۆكارە بۆ قووتدانی گاز لەگەڵ خۆراكدا، زیادبوونی كێشی لەش و ئەگەری قەڵەوی لەوكاتەی كە خواردن بەپەلە هەستی تێربوون دوادەخات و كەسەكە بۆ ماوەیەكی زیاتر بەردەوام دەبێت لە خواردنی بڕێكی زیاتری خۆراك، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، زیادبوونی ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئاستی شەكری خوێن لەگەڵ هەڵبەزین و دابەزینی خێرای ئاستی شەكری خوێن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین لە خوێندا لەگەڵ پەیدابوونی بەرگری خانەكانی لەش بەرانبەر بە ئینسولین Insulin resistance كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات، دابەزینی ئاستی كۆلیستیرۆلی باش لە خوێندا.

بەپەلە

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *