لەشاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە تەقە لەنێوان دو بنەماڵەدا دروستبو و لەئەنجامدا سێ کەس برینداربون.
سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرا 122بەخەندانی راگەیاند،”کەمێک لەمەوبەر سێ کەسیان بە برینداری هێناوەتە نەخۆشخانەی شار کەبەهۆی پێکانیان بە فیشەک برینداربون”.
ئاشکراشیکرد،”بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دو خێزانی گەڕەکی کانی کوردە دروستبوە و شەڕەکە سەریکێشاوە بۆ تەقەکردن.