نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كوردستان پلانی نوێ كشتوكاڵ ڕادەگەیەندرێت و 16 بەنداو لە بنیات ناندایە

كوردستان پلانی نوێ كشتوكاڵ ڕادەگەیەندرێت و 16 بەنداو لە بنیات ناندایە

حکوومەت لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە خەریکی ئامادەکردنی پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵە و بریکاری وەزارەتەکەش دەڵێت، تەواوکردنی بەنداوەکان لە دەستپێکی کارەکانی حکوومەتە بۆ سوودوەرگرتن لە بارانی ئەمساڵ.
حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕاگەیاند: “وەزارەتی کشتوکاڵ خەریکی ئامادەکردنی پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵە و بەڕێوبەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکان، پلانی پڕۆژەکانیان ناردووە بۆ وەزارەت و داوای پێداچوونەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و، لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر ئەو ژمارەیە دەدرێت کە ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: “دەمانەوێت ئەمساڵ زیاتر گرینگی بە بەنداوەکان بدەین، بەتایبەتی دوای چەند شەپۆلێکی بەفر و باران، چونکە سوود لە گلدانەوەی ئاوی باران وەردەگرین بۆ وەرزەکانی داھاتوو، ھەتا ساڵی داھاتووش.”
حوسێن حەمە کەریم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “ژمارەیەک بەنداوی نوێ لە کوردستان دروست دەکرێن کە ژمارەیان نۆ بەنداوە و ھەندێ بەنداوی دیکەش ھی ساڵانی ڕابردوون، ئەوانیش تەواو دەکرێن کە سەرجەمیان نزیکەی ١٦ بەنداو دەبێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *