نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە زاخۆ ژنێك بەدەستی براكەی كوژرا

لە زاخۆ ژنێك بەدەستی براكەی كوژرا

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، ژنێك لەلایەن براكەیەوە بە فیشەك برینداركراو دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 5:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێك بەناوی (ع. م. ا.)، تەمەن 30 ساڵان، بە گوللـەیەكی دەمانچە لەلایەن براكەیەوە لە گەڕەكی كارێزی شاری زاحۆ و لە ماڵەكەیدا برینداركراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ژنەكە لەبەر سەختی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە لە دهۆك، بەڵام گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تۆمەتبارەكە، خۆی رادەستی پۆلیس كردوە و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراوە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *