بۆ یەکەم جار لە کاتی چاودێریکردنی مەیمونە شامپازیەکاندا تێبینی ئەوە کراوە کە مێرووەکان دەگرن و دەیدەن لە برینی یەکتر، وەک چارەسەرێکی تەندروستی
لێکۆڵەران چەندین نمونەی لەم شێوەیەیان لەنێو کۆمەڵە مەیمونێکی شامپازی کە ژمارەیان نزیکەی 45 مەیمون دەبێت بینیوە لە “پارکی نیشتمانی لوانگۆ” لە شاری گابۆنی ئەفریقا وەک بەشێک لە “پرۆژەی شامپازی ئۆزۆگا”
ئامانجی پرۆژەکە کە لە لایەن پریماتۆلیست”تۆبیاس دێشنەر” و زانای بایۆلۆجی ” سیمۆن پیکا” سەرپەرشتی دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوەیە لەسەر پەیوەندی نێوان شامپازیەکان و چۆنێتی پەلاماردانیان