نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگارى هەولێر: ساڵێکى سەخت بووە.. هەولێر دەبێتە خاوەنى نۆ قەزا و 22 ناحیە

پارێزگارى هەولێر: ساڵێکى سەخت بووە.. هەولێر دەبێتە خاوەنى نۆ قەزا و 22 ناحیە


پارێزگارى هەولێر ڕوونىشی کردەوە کە لە بودجەى سەربار و فریاکەوتن کە لە پارێزگاى هەولێر هەیە، 213 پرۆژەى بچووک جێبەجێ کراون کە نزیکەى 10 ملیار دیناریان تێ چووە، 441 پرۆژەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە جێبەجێ کراون، کە 240 پرۆژە لە سەرۆکایەتیى شارەوانى و 12 پرۆژەى هاتوچۆى هەولێر و 208 پرۆژە لەلایەن فەرمانگەى کارەبا و بەڕێوەبەرایەتیى ڕێگاوبان 13 پرۆژە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى شارەوانییەکان 27 پرۆژە و 82 پرۆژەى تەندروستى هەموویان بەسەریەکەوە 797 پرۆژە لە ماوەى یەک ساڵ بە 114 ملیار و 815 ملیۆن دینار بووە.

ئومێد خۆشناو گوتیشی: لەلایەن چەند خێرخواز و ڕێکخراوێکەوە چەندان پڕۆژە جێبەجێ دەکرێت لە دروستکردنى نەخۆشخانە و قوتابخانەوە تا پرۆژەکان کە 56 پرۆژەى خزمەتگوزارى لە سنوورى قەزاى مەخموور جێبەجێ کراون. 37 پرۆژەش لەلایەن ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە جێبەجێ کراون.

پارێزگارى هەولێر لەبارەى هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى وشکە ساڵى باسی لەوە کرد کە لەو چوارچێوەیەدا بە حەوت ملیار و 450 ملیۆن دینار، 101 بیری تازە لێدراون و 513 بیریش چاک کراونەوە.

ئومێد خۆشناو ئاماژەى بۆ لافاوەکانی هەولێریش کرد و گوتی: لە لافاوى یەکەم 877 خانوو و 356 ئۆتۆمبیل زیانیان بەر کەوت، کە بە چوار ملیار و 452 ملیۆن دینار هاوکاریى زیانلێکەوتوان کرا و لە لافاوى دووەمیش کە لە 17/12/2021 ڕووی دا، زیانەکان بە زیاتر لە 21 ملیار دینار خەمڵێنرا و لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە بە دینار 432 ملیۆن دینار و بایی سێ ملیار و 688 کۆمەکیش بە زیانلێکەوتوان دراوە، هەروەها پێنج ملیار و 579 ملیۆن دینار لە ژمارە حسابی بانکى منارە هەیە کە بۆ  هاوکاریى زیانلێکەوتوان هاتووە.

لەبارەى پرۆژە پیشەسازییەکانەوە پارێزگارى هەولێر گوتى: بە مەبەستى دابینکردنى بەرهەمى پیشەسازى 92 پرۆژەى پیشەسازى و وەبەرهێنانى پیشەسازى لە هەولێر دەستبەکار بوون.

ئومێد خۆشناو سەبارەت بە پلانی پرۆژەکانی سالی 2022یش گوتی: ”لە ساڵى داهاتوو 131 پرۆژە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێ دەکرێن کە بۆ ئەو مەبەستەش داوای 78 ملیار و 232 ملیۆن دینارمان کردووە بۆ جێبەجێکردنى ئەو پرۆژانە و 25 ملیار دیناریش بۆ تەواوکردنى پرۆژە تەواونەکراوەکان”.

باسی لەوەش کرد کە دەیانەوێت ناحیەى شەمامک بکەنە قەزا و بەو هۆیەشەوە پارێزگاى هەولێر دەبێتە خاوەنى نۆ قەزا و 22 ناحیە کە ئێستا هەشت قەزاى هەیە.

بەپەلە

ڕێبین سەلام: بافڵ تاڵەبانى خۆى بە سەرلوتکەى ئۆپۆزیسیۆن دەزانێت

لەگەڵ هاوئاوازەکانى کاردەکەن بۆ لەناوبردنى حکومڕانى کوردى، وردەکارى لە کۆمێنتە دكتۆر ڕێبین سه‌لام چاودێرى سیاسى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *