
پیاوێکی ئەمریکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چاڵێنجێکی سەرسورهێنەر ڕادەگەیەنێت کە بۆ ماوەی 78 ڕۆژ بەردەوام گۆشتی کاڵ دەخوات
ئەم پیاوە ئەمریکیە بەم کارەی هەموانی سەرسام کردوە هەروەها پەڕەیەکی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە ناونیشانی (rawmeatexperiment)کردۆتەوە ڕۆژانە ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بڵاودەکاتەوە کە گۆشتی کاڵ دەخوات وەک پارچە گۆشتی ماسی و مریشک و گۆشتی سور چەندین جۆری جیاوازی دیکە, لەگەڵ چەند جۆرە خواردنەوەیەکی جیاواز دەیخوات، وەک لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی جەزیرەشدا هاتوە وا بڕیارە تاکو 78 ڕۆژ بە بەردەوام تەنها ئەو گۆشتە کاڵانە بخوات.
هەرچەندە وەک پزیشکان ڕایان گەیاندوە خواردنی گۆشتی کاڵ بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر سالمۆنیلا تیایدا، دەبێتە هۆی توشبوونت بە بەکتریا زیانی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.