به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی بڕیاریدا به بڕینی كاره‌بای كه‌ناڵی NRT به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌بای نه‌داوه.
له نوسراوێكدا كه واژۆی سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌سه‌ره، تێیدا هاتووه: بڕیارماندا به‌بڕینی كاره‌بای هاوبه‌ش كه‌ناڵی ئاسمانی NRT له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌حكامی مادده‌ی ئاماژه‌پێدراوی كردووه به نه‌دانی بڕی 213 ملیۆن و 224 هه‌زار و 600 دینار، له كاتی خۆیدا.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی.