نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاشكرا بوو بەنكراوەكەی چاكسازی گەوران لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەست داوە

ئاشكرا بوو بەنكراوەكەی چاكسازی گەوران لە ژێر ئەشكەنجەدا گیانی لە دەست داوە

ئێوارەی دوێنێ لە گرتووخانەی چاکسازیی گەورانی سلێمانی، چەند بەندکراوێک دەبێتە شەڕیان، بە گوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی چاکسازیی گەوران بەندکراوێک دەبردرێتە ژوورێکی تاکەکەسی بۆ ئەوەی دۆخی گرتووخانەکە ئاسایی بێتەوە، بەڵام دواتر رادەگەیەندرێت کە بەندکراوەکە خۆی خنکاندووە.

شەوقی ئەحمەد، باوکی یەکێک لە بەندکراوانی گرتووخانەی چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە ناوی (ھێمن شەوقی) ڕاگەیاند: “دوێنێ لەناو گرتووخانەی چاکسازیی گەوران لە نێوان چەند بەندکراوێک شەڕ ڕووی داوە، دواتر ئاشت بوونەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمنیی گرتووخانەکە پەلاماری ئەو بەندکراوەیان داوە کە شەڕی کردووە (ئەوەی گیانی لەدەست داوە).

دەڵێ:”کوڕەکەی من پێی ناخۆش بووە ئەو بەندکراوە بەو شێوەیە ئەشکەنجە دراوە، بۆیە کارمەندانی گرتووخانەکە لە کوڕەکەی منیش دەدەن و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئەشکەنجەی دەدەن، بە جۆرێک سێ ددانی دەشکێنن و دەموچاوی پڕ دەکەن لە خوێن.
ئاماژەی بە ئەوەش دا: “سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی چاکسازیی گەوران تۆمار دەکەم، چونکە کوڕەکەم ئەشکەنجەیەکی توند و زۆر دراوە و خوێن لە دەموچاوی هاتووە، دەبێت ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *