هه‌ردو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی عه‌زم كه له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، رێكه‌وتنی كۆتاییان بۆ دیاریكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان راگه‌یاند.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا هه‌ردو هاوپه‌یمانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم بڵاویانكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتی نێوانیان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نن و له‌پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگدانیشدا كه 67 ئه‌ندام ئاماده‌ی بون بڕیاریانداوه به‌دیاریكردنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوی كۆبونه‌وه‌كه، بڕیاردراوه به‌دیاریكردنی خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانێتی نێوان عه‌زم و ته‌قه‌دوم.