بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان به ته‌رخانكردنی بڕه‌پاره‌ی پێوست بۆ به‌نداوه‌كانی كوردستان، به گرنگ داده‌نرێت و گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بریاره‌كه كاریگه‌ریی خێرای له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووریی كوردستان ده‌بێت و گرنگتر له‌وه خێرا جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌یه.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕاگه‌یاند: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی به‌نداوه‌كان زۆر گرنگ بوو، گرفتی ئاو له كوردستان جدییه و ئه‌م بڕیاره هۆكاره بۆ گلدانه‌وه و پاراستنی ئاو، هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ ئه‌مڕۆ، ئه‌م بڕیاره‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆرێك له گرفته‌كانی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه دروێنه‌ی ئاوه و كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه به‌نداوه‌كانی لێن، ئه‌و بڕیاره بۆ سامانی ماسی و كشتوكاڵ و ژینگه‌ش كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت.
گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، به خێرایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و خودی خۆی گرنگیی زۆر به پرسی ئاو ده‌دات و كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگ له‌و باره‌وه دراون، كه لێكه‌وته‌ی زۆر باشی ده‌بێت بۆ كوردستان.
بەپەلە
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی پەرلەمانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان …