به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان، به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گشتى داده‌نرێت.
به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانى، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى و هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووى ده‌ڤه‌رى سیده‌كان، به‌ردى بناغه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى گشتى داده‌نرێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ بایه‌خدانی ته‌واو به سه‌رجه‌م كه‌رت و سێكته‌ره‌كان، گرنگییه‌كی زۆری به كه‌رتی ته‌ندروستیی له هه‌رێمی كوردستان داوه، به تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌وڵی جددی و ته‌واوی بۆ پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان دا، به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویستی و دابینكردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری و ده‌ستخستنی ڤاكسینی پێویست بۆ هاووڵاتیان.