دەروازەی نێودهوڵهتی حاجی ئۆمەران مەرجەکانی گەشتکردنی هاووڵاتییانی له دهروازهكه بڵاوكردهوه و رایدهگهێنێت: گەشتیاری عێراقی لە کاتی گەشتکردن بۆ ئێران پێویستە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان پێبێت.
ئەمڕۆ شەممە 27-11-2021 دەروازەی نێودهوڵهتی حاجی ئۆمەران مەرجەکانی گەشتکردنی هاووڵاتییانی له دهروازهكه بڵاوكردهوه و رایگهیاند: گەشتیار لە کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەگەر کارتی ڤاکسینی هەبێت پێویست بە پشکنین ناکات، بەڵام ئەگەر کارتی پشکنینی نەبوو، ئەوا پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت.
ههروهها راشیدهگهیهنن: گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکان لەکاتی گەشتکردن بۆ ئێران پێویست بە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرونا ناکات.
دەروازەی نێودهوڵهتی حاجی ئۆمەران ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکان لەکاتی هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە پشکنینی کۆرونا بکەن، تەنها ئەوانە نەبن کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن و کارتی نیشینگەیان هەیە و کارتی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …