نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماموستایەکی زانکۆ..نابێت کەسانێک بەناوی کۆچبەرییەوە گیانی خۆیان و منداڵەکانیان بخەنە مەترسی

ماموستایەکی زانکۆ..نابێت کەسانێک بەناوی کۆچبەرییەوە گیانی خۆیان و منداڵەکانیان بخەنە مەترسی

مامۆستایەكی زانكۆی سۆران دەڵێ بینینی دیمەنەكانی كۆچبەران لە سنووری بێلارووس، ناخهەژێنە و ئەم شێوازە كۆچكردنە هەڵەیە، لەم نێوانەشدا خۆیان و منداڵ و ئافرەتانیان دەبنە قوربانی.

د. داریوش ولیم مامۆستای زانكۆی سۆران، راگەیاند “هەموو مرۆڤێك ئازادە لەوەی گەشت و كۆچ بكات و لە وڵاتێكی تر بژیت، بەڵام بەو مەرجەی كۆچكردنەكە لەسەر بنەمای گرەنتی و نەبوونی كۆسپ و تەگەرە لەبەردەمیاندا تا دەگەنە ئەم وڵاتەی ئارەزووی دەكەن، نەك بەو شێوازە هەڵەیەی ئێستا دەیبینین، وەك دیمەنەكانی كۆچبەران لە سنووری بێلارووس، كە جگە لەوەی كەسانێك پارەیەكی زۆریان خەرج كردووە تا گەیشتوونەتە ئەم شوێنە، لە هەمان كاتیشدا گیانی خۆیان و خێزان و منداڵەكانیان لە مەترسی و چارەنووسێكی نادیاردایە”.

گوتیشی “هیوادارین ئەمە ببێتە وانەیەك بۆ خەڵكی دیكە، كە هەمان هەڵە دووبارە نەكەنەوە و رێگایەك نەگرنە بەر كە بكەونە بارودۆخێكەوە كەسایەتی و كەرامەت و دروونیان تێدا بڕوخێت، بەناوی ئەوەی دەچن بۆ ئەورووپا”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *