نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پێنجوێن: چەكدارانی پەكەكە سەرانەیان لەسەر نەعامە و قەلش داناوە

پێنجوێن: چەكدارانی پەكەكە سەرانەیان لەسەر نەعامە و قەلش داناوە

تەواوی ئەو دەروازە نافەرمیانەی لە سنووری قەزای پێنجوێن و كوردستانی ڕۆژهەڵات هەیە و خەڵكی ناوچەكە كاری تێدادەكەن، چەكدارانی پەكەكە بازگەی نایاسایی گومرگیان داناوە و بەزۆرە ملێ سەرانەیان لێ وەردەگرن و هیچ كەسیش بۆی نییە بڵێ ئامادەنیم پارە بدەم.

لە هەرسێ دەروازەی نافەرمی چەمی سپیار و گوند سیاگوێز و میشەر، چەكدارانی پەكەكە بازگەی نایاساییان داناوە و ڕۆژانە سەرانە لە خەڵكی كاسبكاری ناوچەكە وەردەگرن،هەر كاسب كارێكیش ئەگەربێت و ئاماددە نەبێت پارە بە چەكدارانی پەكەكە بدات ئەوە سەرباری ئەوەی بە زۆر لێ وەردەگرن زۆریشی ئەزیەت دەدەن.

هاوسەر كەریم، خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی پێنجوێن، ڕایگەیاندووە، ئێمە لە ڕێگەی ئەم درگا نافەرمیانەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران ڕۆژانە كاردەكەین بۆ ئەوەی قوتی ماڵ و منداڵەكانمان پەیدا بكەین، بەڵام چەكدارانی پەكەكە بەزۆر پارەمان لێ وەردەگرن و هیچ ناڕەزایەتێكیش قبووڵ ناكەن، دەبێت بە زۆر پارەیان پێبدەین.

ناوبراو زیاتر دەڵێ، لە هەربازگەیەكی پەكەكە بەناوی گومرگ دایان ناوە و ئێمە ناومان ناوە سەرانەی بەزۆر، لە شەش چەكدار زیاتر دەبن، كاتێك ئەو كاڵا و پەلەوەر و ڕەشە وڵاخ و مەڕ و ماڵاتانەی هاوردەیان دەكەین ڕامان دەگرن و سەرانەی خۆیان لێمان وەردەگرن.

ئەو كاڵا و مەڕوماڵاتانەی بازرگانیان پێوە دەكرێت،پێكهاتوون لە ڕەشە وڵاخ و بزن و مەڕ و قەل و نەعامە، لەگەڵ چەند كاڵایەكی تر، بووەتە سەرچاوەیەكی داهات بۆ خەڵكی سنوورەكە بەڵام پەكەكە سەرانەی لەسەر داناون.

سڵێمان ئەحمەد یەكێكی ترە لەو كەسانەی بازرگانی دەكات بە مەڕ و بزن و ڕەشە وڵاخ بۆ میدیاكان وتویەتی:” ئەگەر بێت و چەكدارانی پەكەكە سەرانەمان لێ وەرنەگرێت ئەوە داهاتێكی باشمان دەست دەكەوێت، بەڵام بەشێكی زۆری ئەو پارەی لە قاجانزی كارەكەمان دەستمان دەكەوێت، چەكدارانی پەكەكە لێمان دەسێنن.

ئەحمەد دەڵێ:” پاسەوانی سنوور جارجار ڕێگریمان لێدەكەن بەڵام چاوپۆشیشمان لێدەكەن تاكو بتوانین كاری خۆمان بكەین، بەڵام نەیان توانیوە ڕێگری لە چەكدارانی پەكەكە بكەن لە دانانی بازگەی گومرگی و وەرگرتنی پارە لە ئێمە هیچ دەسەڵاتێكیان بەسەر چەكدارەكانەوە نییە.

چەكدارانی پەكەكە لە ڕێگەی بازگەكانی وەرگرتنی سەرانە بەم شێوەیە پارە لە كاسب كاران وەردەگرن، سەری ڕەشە وڵاخ 25 هەزار دینار هەرسەری بزن یان مەڕ 10 هەزار دینارە،قەل 5 هەزار دینار و نەعامە 10 هەزار دینار.

بەپەلە

دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *