نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بەشەر ئەسەد ڕەتی کردەوە ڕێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری بکات

بەشەر ئەسەد ڕەتی کردەوە ڕێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری بکات

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا رووسیا هەوڵیدا هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕژێمی سوریا لەیەکتر نزیکبکاتەوە و سەبارەت بە ئایندەی ئەو هێزانە لەناو سوریادا بیانگەیەنێت بە ڕێککەوتن، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی “جسوور” بۆ لێکۆڵینەوەکان، دەستپێشخەرییەکەی رووسیا بەفەرمی لەلایەن دیمەشقەوە رەتکراوەتەوە.

بەپێی دەستپێشخەرییەکەی رووسیا، هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناو فەیلەقی پێنجەمی سوپای سوریادا جێگایان دەکرایەوە و ئیدارەی خۆسەریش بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت بەردەوام دەبێت لە کارەکانی خۆی، هەروەک ڕێگە بە پارتەکانی ناو ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات دەدرێت لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی ئیداری لەسەر کاری سیاسیی خۆیان بەردەوام بن، بۆئەوەش لایەنی رووسیی کارئاسانی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی ئەو پارتانە دەکات.

بەڵام بەپێی سەرچاوەکان، ڕژێمی سوریا لەوەڵامی لیژنەی رووسیی تایبەتمەند بەو پرسە جەختی کردۆتەوە کە پرەنسیپی ڕێککەوتنی بەکۆمەڵ لەگەڵ هەسەدە رەتدەکەنەوە بەڵکو دەبێت ئەندامانی ئەو هێزانە تاک بەتاک خۆیان رادەست بکەنەوە و چەکەکانیان بدەنەوە بە حکومەت، هەروەک ئیدارە مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستانیش بەپێی ئەو سیستەمە دابڕێژرێنەوە کە لە دیمەشق کاری پێدەکرێت، هەرچی پەیوەستە بە پارتە سیاسییەکانی ناو ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات، ئەوە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی دەکرێت گفتوگۆ لەسەر شێوازی کارکردنیان بکرێت.

هەرلەوچوارچێوەیەدا، ڕیاز دەڕرار هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات بە پێگەی “حەل نێت”ی وتووە: ڕژێمی سوریا پێیوایە لە جەنگی ناوخۆی سوریادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بۆیە دەیەوت کۆنترۆڵی هەموو ناوچەکان بکاتەوە.

جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو پێشنیازانەی رووسیا بۆ ڕێککەوتن دەیانخاتەروو سەرجەمیان لەبەرژەوەندی ڕژێمدان و هیچ شتێکی بەسودیان بۆ ئیدارەی خۆسەر تێدا نییە.

بەپەلە

ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت

ئەدھانۆم ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ھەفتەی رابردوو زۆرترین ئاماری توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *