په‌رله‌مانی لیتوانیا باری له‌ناكاوی له سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی بێلارووس له‌و كه‌مپانه‌ی په‌نابه‌ران راگه‌یاند، كه ده‌كه‌ونه دیوی وڵاته‌كه‌ی.
له یاداشتێكدا كه له په‌رله‌مانی لیتوانیا خراوه‌ته روو، هاتووه: “باری له‌ناكاو پێویسته بۆ به‌كارهێنانی رێكاری تایبه‌ت له‌پێناو كۆتاییهێنان به هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار، كه خۆی له شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی بیانی‌دا بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا ده‌بینێته‌وه”.
ئه‌نگیردا سیمۆنیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته گوتی: “رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش ده‌گیرێنه‌به‌ر، كه هه‌وڵ بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران بدات”.
ره‌شنووسی بڕیارنامه‌ی باری له‌ناكاو، كه له نیوه‌شه‌وی ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت، رێگه به پاسه‌وانانی سنوور ده‌دات، “رێكاری توندوتیژی جه‌سته‌یی و رقی ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌كاربهێنن، له‌پێناو رێگریكردن له په‌نابه‌ران بۆ هاتنیان بۆ ناو وڵات”.
هه‌روه‌ك بڕیارنامه‌كه ره‌وتی هاتووچۆ به قووڵایی 5 كیلۆمه‌تر له‌ناو خاكی لیتوانیا له سه‌ر سنووری بێلارووس به‌بێ پرسكردن به پاسه‌وانی سنوور قه‌ده‌غه ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌توانن مۆبایل له په‌نابه‌ران وه‌ربگرن و رێگری له گردبوونه‌وه‌ی گشتی له نزیك سنوور و له‌ناو كه‌مپه‌كان بكه‌ن.
سەرەتا / جیهان / دەوڵەتی لیتوانیا فەرمانی بەپاسەوانی وڵاتەكەی كرد دژی پەنابەران توندوتیژی بەكاربهێنن لە سنوری بلاڕووسیا
بەپەلە
بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین
ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …