نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بری موزایدە كاربكەن بۆ ڕێگری لە قاچاخچییەتی و بەكارهێنانی داهات بۆ ڕەخساندنی هەلی كار

بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بری موزایدە كاربكەن بۆ ڕێگری لە قاچاخچییەتی و بەكارهێنانی داهات بۆ ڕەخساندنی هەلی كار

پارێزەرێك وەڵامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە و داوایان لێدەكات فشار بكەن تاوەكوو داهاتەكانی سلێمانی بۆ خەزێنەی گشتیی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە تاوەكوو خزمەتی خەڵكی پێ بكرێت.
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هاوشێوەی هەندێك تاقمی ئاراستەكراو، لە پرێس كۆنفرانسێكدا بانگەشەی چەواشەكارانەیان لەبارەی كۆچكردن كرد و باسیان لەوە كرد كە دەبێ بە دادپەروەری و هەلی كار ڕێگە لە كۆچی گەنجان بگیرێت .
بەختەوەر سەپان، راگەیاند، پێویستە لە جێگەی ئەو درووشمە باق و بریقانە، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وەكوو لایەنێكی چاودێر بەسەر ئیدارەی دەڤەرەكە، فشار بكەن بۆ ئەوەی داهاتە جۆراوجۆرەكانیان بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەت بگەڕێننەوە.
جەختی لەوەش كردەوە كە ئەگەر داهاتی سلێمانی بگەڕێندرێتەوە، دەتواندرێت پڕۆژەی جۆراوجۆری پێ بكرێت و لەم ڕێگەیەشەوە هەلی كارێكی زۆر دەڕەخسێندرێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كۆچكردنی خەڵك بۆ دەرەوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *