به‌رپرسێكی باڵای بیلاڕووسیا ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن بۆ ته‌رخانكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌تی عێراق و بیلاڕووسیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای بیلاڕووسیا كه ئێستا له عێراقه گواستییه‌وه كه به‌نیازن ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن بۆ دابینكردنی هێڵێكی ئاسمانی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كۆچبه‌ران.
فلادیمێر زامیتالین جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی دیوانی حكوومه‌تی بیلاڕووسیا ڕایگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هاتنم بۆ عێراق توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌روه‌ها ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنێكه بۆ ته‌رخانكردنی فڕۆكه‌ی تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران.